سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستیەکان لەو وڵاتە لە هەندەرانەوە جڵەوکێش دەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی لوبنان (ئەلمنار)، سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسێکەوە لە ڕێ و ڕەسمی حەوتەمین ڕۆژی شەهید بوونی (الحاج حاتم حمادە) لە فەرماندەرانی خۆڕاگری وێڕای ئاماژە کردن بۆ قۆڵبەست کرانی ئەم دواییەی کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە لوبنان جەختی کرد: ئەم تیرۆریستانە لە ڕەققەی سوریاوە ئاودیوی لوبنان کرابوون.
نەسروڵڵا پێکدادانەکانی دژی تیزۆریستیی لە موسڵی باکووری عێراق و حەڵەبی باکووری سوریای بە چارەنوس ساز زانی و وتیشی: جێگەڕمبازێنی تیرۆریستان لە گردوپەڕی شاری عەرساڵ و ناوچەی زنجیرەچیاکانی ڕۆژهەڵاتی لوبنان هەتا ڕادەیەکی زۆر بەرتەسک کراوەتەوە.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی خەڵکانی ناوچەکە قوربانیی تیرؤریزمن جەختی کرد: حیزبوڵڵا لەپاش تێگەییشتن لە شوناسی ڕاستەقینەی قەیرانی سوریا بۆ بەگژدا چوونەوەی تیرۆریستان بەرەو ئەم وڵاتە وەڕێ کەوت.
نەسروڵڵا تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش و بەرەی نوسرە( فتح الشام)ی بە ئامێرێک بۆ ڕاپەڕێندرانی بەرنامەگەلێکی پڕمەترسی زانی و پێی داگرت: ئەو لایەنەی وا زیاترین زەبری لە بەر پیلانی تەکفیرییەکان لە ناوچەکەدا لێی کەوتووە سوننەکانن.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وێڕای دەربڕینی سەرسوڕمانی خۆی لە هەنگاوەکەی تورکیا لە بارەی ڕەت کردنەوەی بەشداریی هێزە جەماوەرییەکانی عێراق لە تێکهەڵچوونەکانی موسڵ وتیشی: ئەمە لە هەل و مەرجێکدایە کە جەماوەری عقراق دەیان قوربانیی داوە لە پێناوی ڕزگارکردنی موسڵ لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان.
نەسروڵڵا لە بارەی گەمارۆدرانی ملوێنان یەمەنیش کە بەبێ هیچ جۆرە تاوانێک لە لایەن هاوپەیمانیی سەعوییەوە بوردومان دەکرێن وتی: شەڕی دژی جەماوەری یەمەن و قەڵاچۆی خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەل و مەرجێکدایە کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ڕۆژئاوا بێ دەنگە لێکردنێکی واتاداریان گرتوەتە بەر.
.....
300